163 خێزانی عێراقی كەمپی هۆل بەجێدەهێڵن

حەسەكە – نۆرس پرێس

 دوێنێ یەکشەممە 163 خێزانی عێراقی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق “کەمپی هۆل”یان لە باشووری شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان بەجێهێشت.

لە سەرەتای دەستپێکردنی هەماهەنگی نێوان حکومەتی عێراق و بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی عێراق كە لە کەمپەکەدا دەژین، ئەمە 22ەمین كاروانی ناردنەوەی ئاوارەكانە و لە سەرەتای ئەمساڵیش ئەمە چوارەم كاروانی لەم جۆرەیە.

بەگوێرەی ئەوەی ماڵپەڕی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەو خێزانە عێراقیانەی کە كەمپەكەیان بەجێهێشتووە، ٦٠٥ کەس بوون و گواستراونەتەوە کەمپی جەداع لە موسڵ.

لە نۆی ئەم مانگەدا 155 خێزانی عێراقی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق کەمپی هۆلیان بەجێهێشت.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە