دێرەزوور.. دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی سوریا برینداربوون

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی سوریا لە دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ” پێكدادان لەنێوان هێزەكانی ئەمنی گشتی و بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر بە ناوی عەبدولحەمید لوقمانە، لە شارۆچکەی قۆرییەی رۆژهەڵاتی دێرەزوور روویدا، و لە ئەنجامدا ئەندامێكی هێزەئەمنییەكان برینداربووە.

کەسێکی دیکە لە کاتی شەڕ و پێکدادان لە شاری مەیادیین لە رۆژهەڵاتی شاری دێرەزوور برینداربوو، لەگەڵ ئۆپەڕاسیۆنێكی ئەمنی بۆ سەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە رژێمی پێشووەوە.

ئاسایشی گشتی هێزی زیاتری ناردە شەقامەكانی ئەڕبەعین لە شاری مەیادیین بۆ ئەوەی دۆخەکە خراپتر نەبێت.

رۆژی هەینی، ئاسایشی گشتی هێزێكی گەورەی سەربازی ناردە رۆژئاوای ڕووباری فورات لە گوندەواری دێرەزوور و چەند کەسێکی بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیر کرد.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان