سلێمانی – نۆرس پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی سلێمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی فیدڕاڵ رایگه‌یاند، شه‌ش داواكراو به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن هێزهكانیی ئاسایشه‌وه له سلێمانی ده‌ستگیركراون كه فەرمانی ده‌ستگیركردنیان له به‌غداد و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله هه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له درێژه‌ی كار و چاڵاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی سلێمانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان شه‌ش داواكراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی سلێمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی فیدڕاڵ، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركران.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوو له تۆمه‌تباران ئه‌ندامی یه‌ک خێزانن، له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی مادده‌ی 4ی ی تیرۆر داواكراون له‌لایه‌ن دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی به‌غداد و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌و پارێزگایانه.