عەفرین – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، چەند ئەندامێکی گروپی چەکداری “فەیلەق شام” کە سەر بە تورکیان، 65 درەختی زەیتونیان بڕییەوە کە هاوڵاتیانی شاری عەفرین خاوەندارێتییان دەکرد.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، چەکدارەکان درەختەکانیان لە نێوان گوندەکانی غەزاویە و بەعیە کە سەر بە ناحیەی شێراوەیە، لە گوندەواری عەفرین بڕیوەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، هەریەکە لە “ئەسعەد حەسەن” و “خلی جەمۆ” خاوەندارێتی درەختەکان دەکەن کە خەڵکی شاری عەفرینن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، درەختەبڕاوەکان گواستراونەتەوە بۆ بارەگای گروپەچەکدارەکە لە شاری عەفرین، بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان بۆ فرۆشتنیان.