رێکخراوێکی خۆجێی بونیادنانی ئۆردوگایەکی نیشتەجێبوونی لە گوندەواری خۆرئاوای ئیدلب تەواو کرد
ئیدلیب – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، رێکخراوێکی خۆجێیی بە پاڵپشتیی تورکیا، بونیادنانی ئۆردوگایەکی نیشتەجێبوونی لە گوندەواری خۆرئاوای ئیدلب تەواو کرد، کە بۆ گێڕانەوە و نیشتەجێکردنی ئاوارەکان ئامادەکراوە.
سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، دوێنێ دامەزراوەی “بینا بۆ گەشەپێدان” رادەستکردنی 280 ئاپارتمانی بە ئاوارەکان لە کۆمەڵگەی ئەلعەجەمی لە نزیک شارۆچکەی شێخ بەحر لە باکوری رۆژئاوای ئیدلب تەواوکرد، دوای تەواوکردنی کارەکانی بیناسازی و نۆژەنکردنەوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەوئۆردوگایە مزگەوت و قوتابخانەیەکی تێدایە، جگە لە تانکی و تۆڕی ئاو، دیوارێکی دەرەکیشی بۆ دروستکراوە.
ژمارەی ئەو ئۆردوگایانەی کە تورکیا بە پاڵپشتی وڵاتانی کەنداو، دیارترینیان کوەیت و قەتەر و کۆمەڵە فەلەستینییەکان، زیاترن لە 100 ئۆردوگا، کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا لە باکووری سووریان.
بەپێی ئامارەکانی نۆرس پرێس، نزیکەی 50 ئۆردوگایان لە باکووری ئیدلب و نزیکەی 45 شوێنی دیکەیان لە باکووری حەڵەب دروستکراون، کە زۆربەیان ساڵی رابردوو بنیادنراون.