سیناتۆرێكی ئه‌مریكا: بایدن فشاری به هێزی خستۆته سه‌ر ئه‌نقه‌ره بۆ رێگریكردن له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی باكووری سوریا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، سیناتۆری ئه‌مریكی “كریس ڤان هۆڵین” ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران رایگه‌یاند، بایدن فشاری به‌هێزی خستۆته سه‌ر ئه‌نقه‌ره بۆ رێگریكردن له ئه‌نجامدانی ئۆپهراسیرنی سه‌ربازی له باكووری سوریا، ئه‌م قسانه‌ی له چاوپێكه‌وتنێكدا هات له گه‌ڵ پێگه‌ی هه‌واڵی مونیتۆر.
هۆڵین وتیشی: پێم وایه ئه‌ردۆغان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه توركیا به شێوه‌یه‌كی خراپ بكه‌وێت، ئه‌وه‌ش له گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌دی ده‌كه‌ین، كه داوا ده‌كات له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری داهاتوو سازبكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێوسته ئهمریكاو ئه‌وروپا سزا بسه‌پێننه سه‌ر توركیا، پێشی وایه سه‌پاندنی سزای ئابووری له سه‌ر ئه‌نقه‌ره باشترین رێگه چاره‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گرژییه‌كانی نێوان ئهمریكاو توركیا سه‌باره‌ت به ره‌وشی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له زیادبووندایه، ئه‌نقه‌ره چه‌ند جارێكه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و ناوچه‌یه داگیربكات به‌بیانووی بوونی په‌ێوه‌ندی له نێوان گروپه كورده‌كانی باكووری سوریا‌و ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می رابردووی ئیسته‌نبول.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاماده‌نه‌بوونی توركیا بۆ سه‌پاندنی سزا به سه‌ر روسیا‌و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ داگیركردنی ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌نقه‌ره هاوپه‌یمانێكی دڵسۆز نییه.
سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی سوێدو ئه‌ندامبوونی له ناتۆ سیناتۆر هۆڵین رایگه‌یاند، كۆنگرس دژایه‌تی گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی چه‌ك ده‌كات بۆ توركیا و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه سزای زیاتر بسه‌پێنێته سه‌ر ئه‌و وڵاته، گه‌ر ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ رێگری كردن له ئه‌ندامبوونی سوێد له ناتۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ سیناریۆیه‌ك له ئارادا نییه بۆ فرۆشتنی فرۆكه‌ی جه‌نگی جۆری F-16 به توركیا، گه‌ر ئه‌نقه‌ره داواكاری سوێد و فینله‌ندا په‌سه‌ند نه‌كات بۆ ئه‌ندامبوون له ناتۆ.