عێراق و سوریا رێككه‌وتن له‌سه‌ر هاتنه ژووره‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل له رێگای ده‌روازه‌ی قائیم- بو كه‌مال
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند، عێراق و سوریا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر رێگه دان به هاتنه ژووره‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵی بارهه‌ڵگر بۆ ناو عێراق و سوریا له ده‌روازه‌ی سنووری قائیم.
سوعاد عامری راوێژكاری پارێزگاری ئه‌نبار بۆ كاروباری ده‌روزاه سنوورییه‌كان راگه‌یاند، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی عێراق و سوریا، هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر هاتنی ئۆتۆمبێڵه بارهه‌ڵگره‌كانی سوریا له رێگای ده‌روازی قائیم بۆ ناو خاكی عێراق، به مه‌رجێك شۆفێره‌كانیان فیزای جۆراوجۆریان هه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ها رێگه ده‌درێت به ئۆتۆمبێڵه عێراقییه‌كان بچنه ناو سوریا، به تایبه‌ت ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی میوه‌و سه‌وزه‌و خۆراكی دیكه‌یان هه‌ڵگرتووه كه زوو تێكده‌چن.
هاوكات دوێنی فه‌یسه‌ل میقدادی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا چاوی كه‌وت به شاندێكی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی باڵیۆز “عوده‌ی خه‌یروڵا”ی راوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی نیمچه فه‌رمی سوریا، له پێش چاوپێكه‌وتنی میقداد و شانده‌كه‌ی عێراق، شاندی وه‌زاره‌ت و شانده‌كه‌ی عێراق كۆبونه‌وه، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسه‌كانی سنوور.