ئەفسەرێک و سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەت لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب کوژران
حەلەب – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی سەربازی، ئەفسەرێک و سێ لە ئەندامانی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە بۆسەیەکدا لەلایەن ئـەو گرووپە ئۆپۆزسیۆنانەی لایەنگری تورکیا لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کوژران.
سەرچاوەکە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند “بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی لایەنگری تورکیا، کۆمەڵێک ئەندامی هێزەکانی حکومەتی لە میحوەری شارۆچکەی تادف لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کردە ئامانج.
ئاشکراشی دەکات کە لەو بۆسەیەدا ئەفسەرێک و سێ لە ئەندامانی هێزەکانی حکومەت کە یاوەری ئەو ئەفسەرە بوون گیانیان لەدەستدا، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد که هێزەکانی حکومەت به گولەی هاوەن تۆپبارانی دەرەوەی شارۆچکەکەیان کردووەو.
بەگوێرەی چاودێری نۆرس پرێس، ئۆپەراسیۆنەکانی بەئامانجگرتن لە نێوان هەردوو لایەن بەبەردەوامی لەسەر میحوەری شارۆچکەی تادف دووبارە دەبنەوە