گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێك به ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له گونده‌واری عه‌فرین
عه‌فرین- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی زه‌مینی له گوندی “باشمرا”ی سه‌ر به ناحییه‌ی شێراوای گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب، منداڵێك گیانی له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له كاتی یاریكردندا، منداڵێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵان به ناو “عیسا عه‌رابۆ” گیانی له ده‌ستدا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی زه‌مینی له گوندی “باشمرا”ی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، منداڵه‌كه گواسترایه‌وه بۆ خاڵێكی پزیشكی له گونده‌كه، به‌ڵام به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
له مانگی ئازاری ساڵی 2018ه‌وه، شاری عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب، له ژێر ده‌ستی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیایه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی “روانگه‌ی مینی زه‌مینی” كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی ده‌كرێت، سۆریا بۆته یه‌كه‌م وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ژماره‌ی قوربانیانی مینی زه‌مینی و پێش ئه‌فغانستان كه‌وتووه.