هێزه‌كانی عێراق پێنج ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیرده‌كه‌ن له كه‌ركوك
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق 5 ئه‌ندامی رێكخراوی داعشیان له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركرد.
ئاژانسی هه‌واڵگری و لكوڵینهوهی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جێاوازی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركران، به پشت به ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و ئه‌نجامی لێكوڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كاندا.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان كاری ده‌كرد له “دیوانی حیسبه‌و دیوانی عه‌سكه‌ر”ی رێكخراوه‌كه.
لێكوڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه تایبه‌ت مه‌نده‌كان ئه‌وشیان ده‌رخست، یه‌كێكی دیكه له ده‌ستگیركراوه‌كان كاری ده‌كرد بۆ پێشكه‌شكردنی پشتیوانی لۆژستی به ئه‌ندامانی داعش.
ئه‌مه‌و، هێزه‌كانی عێراق له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منییان ئه‌نجامداوه، كه بۆنه‌ته هۆی ده‌ستگیركردنی ده‌یان ئه‌ندامی داعش له ناوچه‌كانی باشووری عێراق و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد.