رۆژئاوای كوردستان له چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵگرتنی چه‌كدایه
قامشلۆ-نۆرس پرێس
كه‌نعان به‌ره‌كات، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوخۆی هه‌رێمی جزیره ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند، پێشنیاریان كردوه هه‌مواری یاسای 2014ی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی چه‌ك بكرێت و یاساكه په‌سه‌ند بكرێت.
به‌ره‌كات ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، یاسای 2014، كه له ده‌سته‌ی ناوخۆی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ره‌وه ده‌رچوه‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعییه‌وه په‌سه‌ند كراوه، هه‌ڵگرتنی چه‌ك و به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه سنوردار كردوه.
ئه‌وه‌شی وت، له رێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونمان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌و به ره‌چاكردنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی كه هه‌ندێك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌و یاسایه‌مان هه‌مواركردوه‌و ناردومانه بۆ ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و په‌سه‌ند بكرێت.
هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوخۆی هه‌رێمی جزیره رونیشیكردوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و هه‌مواره، چه‌ند میكانیزمێكی توند ده‌گیرێته‌به‌ر و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا به زبری مامه‌ڵه ده‌كرێت، كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن و چه‌ك به‌كاردێنن.
رونیشیكرده‌وه، به‌پێی میكانیزمه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌مه‌ن و هه‌ندێك پێوه‌ری ئه‌خلاقی، له كه‌سایه‌تی هه‌ڵگری چه‌ك و مافی هه‌ڵگرتنه‌كه‌ی ده‌كۆڵرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و جۆره چه‌كه‌ی رێی پێده‌درێت هه‌ڵبگیرێت، به‌ره‌كات باسی له‌وه‌كرد، ته‌نها رێ به هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه ده‌درێت.
له‌باره‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ش وه‌ك سزا پیاده‌ی ده‌كه‌ن له دوای په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌وه، كه‌نعان به‌ره‌كات رونیكرده‌وه، له ده‌ستگرتن به چه‌كه‌كه تا سزادانی داراییه‌وه ده‌ستپێده‌كات و له‌وانه‌یه سه‌رپێچیكار ده‌ستگیربكرێت.