وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی چوار گه‌وره وڵاتی جیهان به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌لایه‌ن سوریا‌و به پشتیوانی روسیا پشتڕاست دهكنهوه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئهمریكاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاو ئه‌لمانیا، راپۆرتێكی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوییان پشتڕاست كرده‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له لایه‌ن دیمه‌شق به پشتیوانی مۆسكۆ.
ئه‌تۆنی بلینكینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئهمریكاو جیمس كلیفرلی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاو كاسرین كۆلۆنای فه‌ره‌نسا ئه‌نالینا بیریۆكی ئه‌لمانیا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا سه‌باره‌ت به دوایین راپۆرتی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی كه باسی له‌وه ده‌كرد رژێمی ئه‌سه‌د به‌رپرسه له هێرشی كیمیاوی سه‌ر دوما له 7 نیسانی ساڵی 2018 رایانگه‌یاند، ئه‌و راپۆرته پروپاگه‌نده‌كانی روسیا ره‌تده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م راپۆرته نۆهه‌م نمونه‌یه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌د.
وه‌زیره‌كان له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، حكومه‌ته‌كانیان به توندترین ده‌سته‌واژه سه‌ركۆنه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی ده‌كات له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌د، داوا له‌و رژێمه ده‌كات پابه‌ندی ئه‌ركه‌كانی بێت، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی چه‌كی كیمیاوی و رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی په‌ێوه‌ست به‌و پرسه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوونی دیمه‌شق به ئاشكراكردنی ته‌واوی ورده‌كاری به‌رنامه كیمیاویی و له ناوبردنی، هه‌روه‌ها رێگه‌دان به هاتنی پشكنه‌رانی رێكخراوی چه‌كی كیمیاوی بۆ ئه‌و وڵاته، به مه‌به‌ستی دڵنیابوون.
دوێنی هه‌ینی، رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی، هێزه‌كانی سوریای به به‌رپرس دانا له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی قه‌ده‌غه‌كراو، له هێرشێكدا بۆ سه‌ر شاری “دوما” له ساڵی 2018 دا.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، لانی كه‌م فرۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپته‌ری جۆری Mi-8/17 هێزی ئاسمانی سوریا له‌به‌رواری 7ی نیسانی ساڵی 2018دا، له بنكه زه‌میره‌وه هه‌ستاوه‌و دوو بوتڵی زه‌ردی پێ بووه‌و، ئاراسته‌ی دوو باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوونی كردووه له ناوه‌ڕاستی شاری دوما، به‌و هۆیه‌شه‌وه گازی كلۆر بڵاوبۆته‌وه‌و گیان له ده‌ستدانی 43 كه‌س و برینداربوونی ده‌یانی دیكه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تیمه‌كانیان زانیاری پشتراستكراویان ده‌ستكه‌وتووه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه، سه‌باره‌ت به به‌شداری هێزه‌كانی روسیا له‌و هێرشه له بنكه‌ی زه‌میری ئاسمانی، شان به شانی هێزه‌كانی “نه‌میر” كه هێرشهكیان ئه‌نجام دابوو.
به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه پابه‌ندبوونی هه‌ر چوار وڵاتی دووپاتكرده‌وه به سزادانی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی هێرشی كیمیاویان ئه‌نجامداوه له سوریا‌و وڵاتانی دیكه‌دا.