سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بۆ جێگیرکردنی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە بازاڕەکاندا، شاندێکی باڵای عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات، ڕاشیدەگەیەنێت کە لە رێگای یاسای نەوت و غازەوە پەیوەندیەکانی هەرێم و حکومەتی ناوەندی پارێزراوتر دەبن.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فرانس ٢٤ دەڵێت ” به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له ئه‌نجامی هه‌ڵاوسانی دۆلارەوە دروستبووە، چونکە حكومه‌ته‌كانی پێشوو ئاماده‌نه‌بوون فرۆشتنی دۆلار رێكبخه‌نه‌وه”.
ئاشکراشی دەکات کە شاندێکی عێراق لەبارەی پرسی دۆلارەوە سەردانی ئەمەریکا دەکات و له‌گه‌ڵ بانكی فیدڕاڵی و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا کۆدەبێتەوە.
سودانی لەلێدوانەکەیدا ڕایدەگەیەنێت کە له‌ڕێگه‌ی یاسای نه‌وت و گازه‌وه، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت رێكده‌خرێن.