ههولێر- نۆرس پرێس
رۆژی ههینی، دوای 85 ساڵ له پهخشی بهردهوام، به هۆی قهیرانی دارایی رادیۆی بی بی سی عهرهبی بۆ ههمیشه پهخشی خۆی راگرت.
دەستەی بەڕێوەبەرانی تۆڕی هەواڵی BBC ی بەریتانی هۆكاری راگرتنی پەخشكردنیان بۆ قەیرانی دارایی گەڕاندووەتەوە و ئیدارەی ئەو دەزگایەش رایانگەیاندووە، “هاوڵاتییان دەتوانن لە پێگە ئەلیكترۆنییەكان، وێبسایت و یوتیوبەوە لەگەڵیان بەردەوامبن”.
رادیۆی BBC عەرەبی لە ساڵی 1938وە دەستی بە پەخشكردن كردووە، لە رابردوودا سەرچاوەیەكی هەواڵی و جێی بایەخی هاوڵاتییان بووە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبی.
لە مانگی ئهیلولی ساڵی 2022، دەزگای هەواڵی بی بی سی، داخستنی هەردوو رادیۆکانی عەرەبی و فارسی راگەیاندبوو.