ه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هوشداری ده‌دات له به‌رزی ئاستی برسێتی دانیشتوانی سوریا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، رێكخراوی به‌رنامه‌ی خۆراكیی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هوشداریدا له به‌رزی ئاستی برسێتی له نێوان دانیشتوانی سوریا، كه به هۆی جه‌نگ و دارمانی ئابووری و دارایی گه‌یشتۆته ئاستێكی پێوانه‌یی.
رێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پاش 12 ساڵ له‌سه‌رهه‌ڵدانی ململانێ، هێشتا 12 ملیۆن كه‌س له سوریا نازانن سه‌رچاوه‌ی ژه‌می خۆراكی داهاتوویان له كوێه‌وه ده‌بێت، هه‌روه‌ها 2.9 ملیۆن كه‌سی مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ونه داوی برسێتی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه نزیكه‌ی 70% هاوڵاتیانی سوریا به‌م نزیكانه توانای ئه‌وه‌یان نه‌مێنێت خۆراك بخه‌نه سه‌ر سفره‌كانیان و ئاستی برسێتی گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ری به‌رزی، له دوای 12 ساڵ جه‌نگ.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا “ده‌یڤید بیزلی” به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی له میانی سه‌ردانێكدا بۆ دیمه‌شق رایگه‌یاندبوو، “گه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌م ره‌وشه مرۆییه‌ی سوریا نه‌كرێت، ئه‌وا ره‌وشه‌كه خراپتر ده‌بێت، به شێوه‌یه‌كی كه به بیری كه‌سمانه نه‌هاتبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌وانه‌یه ره‌وشه‌كه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆچی هاوشێوه‌ی، ئه‌وه‌ی له ساڵی 2015 دا روویكردبوو ئه‌وروپا.
ئه‌مه‌و سوریا له پاش ساڵانی جه‌نگ، قه‌یرانێكی گه‌وره به خۆوه ده‌بێنێت و به‌های لیره به‌رامبه‌ر دراوه بیانییه‌كان هه‌ره‌سی هێناوه‌و بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراكه پێویسته‌كان بۆ ئاستێكی پێوانه‌یی، هه‌روه‌ها بچرانی ته‌زووی كاره‌با به شێوه‌یه‌كی نیمچه به‌رده‌وام و كه‌می سوته‌مه‌نی، له ئێستادا زۆره‌بی دانیشتوانی سوریا له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.