یه‌كه‌م رونكردنه‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر هێرشكه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌رباینجان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆكاری هێرشی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران گه‌رانده‌وه بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی و به ئامانجی “تاكه كه‌سی كراوه” به وته‌ی هێرشبەرەکە ،ژنەکەی چەند مانگە بێسەروشوێنە و بۆ دۆزینەوەی، هێرشی کردووەتەسەر باڵیۆزخانەكه.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا له باره‌ی ئەو هێرشەوه رایگه‌یاند، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەو کەسەی هێرشی کردووەتەسەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان، ئامانجی تاکەکەسی خۆی هەبووەو بە هەستیارییەکی تایبەتەوە هێزە ئەمنییەکانیان بە وردی سه‌رقاڵی لێکۆڵینەوەكانن.
هاوكات محەممەد شەهریاری، سەرپەرشتیاری دادگەی تاوانەکانی تاران رایگەیاند، هێرشبەرەکە گوتوویەتی، هاوسه‌ره‌كه‌ی لە مانگی یەکەمی بەهارەوە چووەتە باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران و لەو کاتەوە نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە و چەندینجار بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ردانی باڵیۆزخانەكه‌ی كردووه، بەڵام وەڵامی نەدراوەتەوە.
سەرپەرشتیاری دادگەی تاوانەکانی تاران ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به گوێره‌ی قسه‌كانی هێرشبه‌ره‌كه، ئه‌و پێیوابووە هاوسه‌ره‌كه‌ی لە باڵیۆزخانە خۆی شاردووەتەوە، بۆیە بە چەکەوە چووەتە سەریان، بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی هێرشه‌به‌ره ئاشكرا بكات.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایكردبوو، نزیکەی کاتژمێر 8:30 بە کاتی باک‌و هێرشێکی چەکداریی کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە، هێرشبەرەکە بە کڵاشینکۆف تەقەی کردووە بەو هۆیەوە بەرپرسی ئەمنیی باڵیۆزخانەکەی کوشتووە و دوو پاسەوانیشی بریندار کردووە.
ئەوەشی ڕاگەیاندبوو، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە بەردەوامن و زانیاری زیاتر بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە.
ئه‌مه‌و وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان رایگەیاند، باڵیۆزخانەکەیان لە تاران دادەخه‌ن.