لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هاوپەیمانان و هێزەکانی هەسەدە دوو ئەندامی ڕێکخراوی داعش دەستگیرکران
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، هێزەکانی هەسەدە دوو ئەندامی ڕێکخراوی داعشیان دەستگیرکرد کە پەیوەندییان بە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر ناوەندێکی ئاسایش لە شاری ڕەقەوە هەبوو.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی “هەسەدە” ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ” تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی ڕەقە” ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە شاری ڕەقە ئەنجامدا، کەتێدا دوو ئەندامی داعش دەستگیرکران کە ئاسانکارییان کردبو بو ئەوهێرشەی کرابویە سەر ناوەندێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا.
ئاشکراشیانکرد، ئەو دوو چەکدارە لە ساڵی 2016 وە پەیوەندییان بەو ڕێکخراوەوە کردووە، هەروەها پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ والی ڕەقەدا هەبووە، کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکرابوون.
رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو هێزەکانی هەسەدە هەڵمەتێکیان بۆ ڕاوەدوونانی ئەندامانی رێکخراوی داعش لە گوندەکانی ڕەقەدا ڕاگەیاند، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی “ئاساییش”.
لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانەوە، ژمارەی دەستگیرکراوەکانی “داعش” گەیشتووەتە 78 کەس.