سێهەمین پێشانگای شێوەکاری هونەرمەندانی کۆبانێ لە شاری قامیشلۆ

قامیشڵۆ- نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، کۆمەڵێک نیگارکێشی شاری کۆبانی، پێشانگایەکی شێوەکارییان لە سەنتەری محەممەد شێخۆ بۆ رۆشنبیری لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان رێکخست.

زەهرەدین عەبدی، مامۆستای نیگارکێشی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئەمساڵ بڕیاریانداوە سێیەمین پێشانگای هونەری شێوەکاری لە قامیشلۆ بکەنەوە”.

بۆ ئەمساڵ، پازدە خوێندکاری نیگارکێش لە سەنتەری باقی خەدۆ بەشداری دەکەن لە نمایشکردنی تابلۆکانیان لەو پێشانگایەدا.

پێشانگاکە نزیکەی 60 تابلۆی شێوەکاری لەخۆدەگرێت کە پەیامی جیاوازیان لەخۆگرتووە، بە گوتەی عەبدی.

مامۆستا عەبدی مامۆستای نیگارکێشی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشانگاکە، لە خولی سێیەمیدا، ئامانجی بڵاوکردنەوەی بواری هونەری جوانە و هاندانی شێوەکارەکانە بۆ بەردەوامبوونیان لە کاری شێوەکاری.

لە ساڵانی پێشوودا یەکەم و دووەم پێشانگای هونەری شێوەکاری لە سەنتەری باقی خەدۆ لە کۆبانی لە کۆبانی کرابوونەوە.

ئامادەکردنی: محەمەد ئۆمری – داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ