برینداربوونی دوو منداڵ له ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی پاشماوه‌ی جه‌نگ له باشووری حه‌سه‌كه
شه‌دادی – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی پاشماوه‌ی جه‌نگی سوریا، كه ئه‌گه‌ری زۆره تایبه‌ت بێت به داعش، بووه هۆی برینداربوونی دوو منداڵ، له شارۆچكه‌ی “ته‌ل شایر”ی گونده‌واری باشووری حه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له دانیشتوانی شارۆچكه‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، دوو منداڵی ته‌مه‌ن 10 ساڵان و 3 ساڵان كه برابوون، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ” ته‌ل شابر” برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌قینه‌وه‌كه له كاتێدا روویدا كه هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی سه‌رقاڵی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كانیان بوون له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ردوو منداڵه‌كه گواسترانه‌وه بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی شه‌دادی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فریاكه‌وتنی خێرا، پاشان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی حه‌سه‌كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رو باری ته‌ندروستیان جێگیره.
پاشماوه‌ی كه‌ره‌سته جه‌نگییه‌كان به شێویه‌كی فراوان له ناوچه‌كانی گونده‌واری باشووری حه‌سه‌كه هه‌ن‌و مایه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر ژیانی دانیشتوان.
مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ، رێكخراوی “رامكۆ”ی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین، 283 كه‌رسته‌ی پاشماوه‌ی جه‌نگی له گونده‌واری باشووری حه‌سه‌كه هه‌ڵگرته‌وه، كه مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌یان لێده‌كرا.