مه‌سه‌ده: ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق بۆ شه‌رعییه‌ت دانه به داگیركردنی باكووری سوریا
ره‌ققه- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات “مه‌سه‌ده” رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بۆ شه‌رعییه‌ت دانه به داگیركارییه‌كانی بۆ ناوچه‌كانی باكووری سوریا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاسایی كردنه‌وه‌كه ته‌كتیكییه نه‌ك ستراتیژی
عه‌لی ره‌حمون ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راپه‌راندنی مه‌سه‌ده له میانی سیمینارێك له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كان له گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و سوریا‌و كارێگه‌ری له‌سه‌ر پرسی سوریا‌و ئاواهركان رایگه‌یاند، توركیا له دوو لاوه سوود مه‌نده له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ دیمه‌شق، ئه‌وه‌یش به جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی فراوانخوازی و گۆرینی دیمهغرافی ناوچه‌كه‌و، شه‌رعییه‌ت دانی به داگیركارییه‌كه‌ی بۆ باكووری سوریا.
له لێدوانێكیدا بۆ نورس پرێس یهرپرسهكهی “مه‌سه‌ده” وتی: به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تایبه‌ت به ئاسایی كردنه‌وه‌ی نێوان حكومه‌تی دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره “ته‌كتیكییه نه‌ك ستراتیژی، له‌سه‌ر حیسابی گه‌لی سوریایه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌سه‌ده دركی كردووه به ئامانجی حكومه‌تی توركیا بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له سوریا و په‌ره‌دان به هه‌ژمونی و فروانبوونی جوگرافی له ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌رژوه‌ندی هه‌ردوو حكومه‌ت وشاندنی گورزێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری یه‌ك ده‌گرێته‌وه، چونكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری جێگره‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی رژێمی سوریایه، هه‌ردوو حكومه‌تیش كێشه‌ی ناوخۆییان هه‌یه‌و خوازیارن له‌و رێگایه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
حه‌مدون پێی وایه رژێمی سوریا توانای ئه‌وه‌ی نییه بگه‌رێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دووچاری قه‌یرانێكی ئابووری قورس بۆته‌وه‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌دات، هه‌روه‌ها خوازیاره بگاته كێڵگه نه‌وتییه‌كان و سامانی ناوچه‌كه.