فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی سوپای سوریای ئازاد كۆده‌بێته‌وه له بنكه‌ی نه‌ته‌ف
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، ژه‌نه‌راڵ “ماسیۆ مه‌كفارلین” فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یه‌مانی نێوده‌وڵه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی سازكرد له گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی سوپای سوریای ئازاد (سوپای پێشووی مه‌غاویری شۆرش) له بنكه‌ی سه‌ربازی نه‌ته‌ف له رۆژهه‌ڵاتی حیمس له نزیك سنووری ئوردن و عێراق.
سوپای سوریای ئازاد له بنكه‌ی نه‌ته‌ف له ناوچه‌ی 55 كیلۆمه‌تر جێگیربوونه، له گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
سوپای سوریای ئازاد پێشوازی له سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌نه‌راڵ مه‌كفارلین كرد‌و، وتیشی: كۆبونه‌وه‌كه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانمانه بۆ شكستهێنانی كۆتایی به داعش و هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی باشتر لۆ ناوچه‌كه.
به گوێره‌ی سوپای سوریای ئازاد، هه‌ردوولا گفتوگیانكرد سه‌باره‌ت به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا، له ئاستی سه‌ربازی به تایبه‌ت له بواری راهێنان و چه‌كدا.
مانگی تشرینی ئه‌كه‌می رابردوو (سوپای مه‌غاویری شۆرش) ناوی بۆ سوپای سوریای ئازاد گۆری، پاش ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای هه‌مان مانگ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركرده‌كه‌ی گۆری.