سلێمانی – نۆرس پرێس
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگهیاند، “تیرۆریستێک” دهستگیركراوه كه بەشداربووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەوەی دژ بەمرۆڤایەتی، كه بهیعهتی به “تیرۆریستی کوژراو (مصعب محمود عبدالعزیز) داوه و بەشداری شەڕەکانی ناحیەی ئامرلی و سلێمانبەگی کردوە”.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئهمڕۆ چوارشهممه له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، “پاڵپشت بە بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی دادوەر لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچون هێزەکانمان بە هاوکاری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، تیرۆریستێک دەستگیر دەکات کە بەشداربوە لە ئەنجامدانی چەندین کردەوەی دژ بەمرۆڤایەتی”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، تیرۆریستی دەستگیرکراو (ع ، ق ، م) لەساڵی 2014 پەیوەندی بە تیرۆریستانی داعشەوە کردوە و بەیعەت بە تیرۆریستی کوژراو (مصعب محمود عبدالعزیز) دەدات و بەشداری شەڕەکانی ناحیەی ئامرلی و سلێمانبەگی کردوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی باسی لهوهشكردوه، “لە ساڵی 2015 چوهتە سنوری قەزای حەویجەو بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی کردوە و چەند جارێکیش بەسەختی بریندربوە”.
ئهوهشی خستوهتهڕو، “لەساڵی 2018 گواستراوەتەوە سنوری قۆری چای لەنێوان (دوزخورماتو – کفری) وەک چەکداری شەڕکەر هێڵراوەتەوە و شەوی (18/ 19ی 1ی 2023) هاتوهتە سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان بەمەبەستی هەڵهاتنی بۆ دەرەوەی هەرێم بەڵام هەمان شەو لەسەر بنەمای بەدواداچون دەستگیرکرا و روبەڕوی یاسا کرایەوە.”