سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا فرۆشتنی فرۆكه‌ی ئیف-16 به توركیا ره‌تده‌كاته‌وه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی سێشه‌ممه، بۆب مینیندیز سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فرۆشتنی فرۆكه‌ی ئیف-16 بۆ توركیا، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره چه‌ند مه‌رجێك جێبه‌جێ نه‌كات
مینیندیز له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه پێشنیاری ئیداره‌ی بایدن ره‌تده‌كه‌مه‌وه بۆ فرۆشتنی فرۆكه‌ی ئیف-16 به توركیا”.
مینیندیز هێرشی توندی كرده سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا و به پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و پشتگوێ خستنی مافه‌كانی مرۆڤ و بنه‌ماكانی دیموكراتییه‌ت تۆمه‌تباریكرد و هه‌ڵوێسته‌كانی بونه‌ته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری توركیا‌و وڵاتانی ناتۆ.
بۆ ره‌زامه‌ندبوون له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه، ئه‌و سیناتۆره دیموكراته، به پێویستی زانی ئه‌ردۆغان ده‌ست هه‌ڵبگرێت له هه‌ڕه‌شه‌كانی و چه‌ند هه‌نگاوێك په‌یره‌و بكات بۆ باشتركردنی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له توركیا، به ئازادكردنی رۆژنامه‌نووسان و سیاسییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و وه‌كو هاوپه‌یمانێكی متمانه پێكراو ههڵسو كه‌وت بكات.
هاوكات “كریس ڤان هۆلین” سیناتۆری دیموكراتخواز به پێوستی زانی ئه‌ردۆغان چه‌ند مه‌رجێك جێ به‌جێبكات بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و گرێبه‌سته.
وتیشی، “هێرشه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان له سوریا‌و، نزیك بوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی توركیا له روسیا و هه‌وڵه‌كانی بۆ دواخستنی ئه‌ندامبوونی سوێد و فینله‌ندا له په‌یمانی ناتۆ، هۆكاری مه‌ترسیدارن بۆ نیگه‌رانییه‌كانمان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ ئه‌وه‌ی فرۆكه‌ی ئیف-16 راده‌ستی توركیا بكه‌ین، پێویسته ئه‌نقه‌ره دڵنیامان بكاته‌وه كه ئه‌م مه‌ترسیانه چاره‌سه‌ر ده‌كات، به گوێره‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی حوره.