بۆ كاتێكی نادیار.. دانوستانی تایبه‌ت به ئه‌ندامبوونی سوێدو فینله‌ندا له ناتۆ راگیرا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، بیكا هاڤیستۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر راگرتنی دانوستانی سێ قۆڵی تایبه‌ت به ئه‌ندامبوونی سوێد و فینله‌ندا له په‌یمانی ناتۆ بۆ كاتێكی نادیار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێوسته بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دانوستانه‌كانی نێوان فینله‌نداو سوێد و توركیا رابگیرێن، سه‌باره‌ت به پلانه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته بۆ به ئه‌ندامبوون له په‌یمانی ناتۆ.
مانگی ئایاری رابردوو سوێد و فینله‌ندا داوای به ئه‌ندامبوونیان له ناتۆ كردبوو، كه‌ئه‌مه‌ش ره‌زامه‌ندبوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ناتۆی پێویسته له وانه‌ش توركیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ هاوتا توركییهكهم قه‌سم كردوو، به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌وشی ئه‌وێ زۆر نا ئاساییه”.
هاوكات ئاژانسی “ره‌یا نوڤۆستی” روسیا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماتی كه ناوی ئاشكرانه‌كرد رایگه‌یاند، “دانوستانه‌كانی نێوان توركیا‌و سوێد و فینله‌ندا بۆ به ئه‌ندامبوون ئه‌و دوو وڵاته له ناتۆ له‌سه‌ر داوای توركیا دواخراوه”.
توركیا چه‌ندین مه‌رجی داناوه بۆ ره‌زامه‌ندبوون له‌سه‌ر داواكاری ئه‌ندامێتی ئه‌و دوو وڵاته بۆ ناتۆ، له‌وانه‌ش راده‌ستكردنی ده‌یان كه‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆن له هه‌ردوو پارتی كرێكارانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گویله‌ن به توركیا.
دوێنی دوو شه‌ممه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا راگه‌یاندبوو، پێوسته سوێد چاوه‌روانی ئه‌وه نه‌كات وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی بكات له داواكاریه‌كه‌ی بۆ ئه‌ندامبوون له ناتۆ، له پاش ناره‌زایه‌تییه‌كانی نزیك باڵیۆزخانه‌ی توركیا له ستوكهۆڵم كه تیایدا قورئانی پیرۆز سوتێندرابوو.
هه‌روه‌ها خه‌لوسی ئاكاری وه‌زیری به‌رگری توركیا هوشداریدابوو له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ له لایه‌ن ئه‌نقه‌ره، دژ به ئه‌ندامبوونی سوێد له ناتۆ، گه‌ر بێت‌و به‌رده‌وام بێت له هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌باره‌ت به گروپه‌كانی دژ به توركیا.
ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه په‌ێوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و سوێد گرژی تێ كه‌وت، كاتێك خۆپیشانده‌رانی سوید بوكه‌ڵه‌یه‌كیان له شێوه‌ی ئه‌ردۆغانیان له پێوه هه‌وڵواسی، وه‌كو ئاماژه كردنێك بۆ چاره‌نووسی مۆسولینی سه‌ركرده‌ی فاشتهكان.