هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گه‌یشته شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و كه‌سایه‌تی وه‌رزشی به گه‌رمی پێشوازییان لێكرا.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق توانی جامی کەنداو 25 به‌رێته‌وه کە لە بەسرە بەڕێوەچوو، دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی عوممان لە یاریی کۆتاییدا بە 3 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ.
ئێوارەی ئەمڕۆ یاریزانەکان، دەستەی راهێنەران، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و پارێزگاری بەسرە گەیشتنە هەولێر و له‌لایه‌ن فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرس و کەسایەتییە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێ‌کرا.
پێشتر هەڵبژاردەکە گەیشتە بەغدا و رۆژی شەممەش لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێشوازییان لێ‌کرا.