عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی به هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ ناتۆ
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی به هاوبه‌شیكردن له گه‌ڵ په‌یمانی ناتۆ و په‌رۆشی بۆ درێژه‌دان به كاری هاوبه‌ش دووپاتكرده‌وه.
نوسینگه‌ی میدیایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له میانی پێشوازیكردنی له ئه‌ده‌میرال “ستيوارت مۆنش” فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی په‌یمانی ناتۆ و شاندی یاوه‌ری، سودانی ستایشی هه‌ڵوێستی ناتۆی كرد بۆ پشتیوانیكردنی عێراق به‌رامبه‌ر به تیرۆر.
سودانی ئاماژه‌ی كرد به گرنگی سه‌قامگیری ئاسایش له عێراق و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌و جیهان، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه توانای هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق گه‌یشتۆ‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌دمیرال “مۆنش” جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی ناتۆ به په‌ره‌دان به توانای هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق له رێگای به‌هێزكردنی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و راهێنان به ئه‌فسه‌ران و پله‌داره‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ماهه‌نگی له نێوان سه‌رده‌كانی هاوپه‌یمانی و هاوتا عێراقییه‌كانیان له ئاستێكی نایابه‌و ستایشی توانای سه‌ربازی مه‌یدانی هێزه عێراقییه‌كانی كرد.
رۆژی 15 كانونی دووه‌می ئه‌م ساڵ، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “ووڵ سترین جۆرناڵ” محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رگریكرد له بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و هیچ خشته‌یه‌كی كاتیی دیارینه‌كرد بۆ كشانه‌وه‌یان.
ئه‌مریكا نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی له عێراقدا هه‌یه‌و، كاری راهێنان و راوێژكاری ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی پێگه ئه‌لكترۆنییه‌كه‌ی، په‌یمانی ناتۆ ئه‌ركێكی راهێنان له عێراقدا جێبه‌جێده‌كات، به‌به‌شداری سه‌دان كه‌س له چه‌ند وڵاتیكی ئه‌ندامی ناتۆ‌و، هاوبه‌شه‌كانی له (ئوستورالیاو فینله‌ندا و سوه‌ید).