به‌خاك سپاردنی قوربانیانی باڵه‌خانه داڕماوه‌كه‌ی گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود له حه‌له‌ب
حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، هه‌زاره‌ها كه‌س له دانیشتوانی گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فییه‌ی شاری حه‌له‌ب، قوربانیانی باڵه‌خانه داڕماوهكهیان به خاك سپارد، پاش ده‌رهێنانی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خواردبوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، نێوهڕهوی ئه‌مرۆ تیمه‌كانی فریاكه‌وتن توانیان دوایین ته‌رم له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رۆخاوهكه ده‌ربهێنن، به‌مه‌ش ئاماری كۆتایی قوربانیان گه‌یشته 18 كه‌س كه 16 یان گه‌یانیان له ده‌ستداو دووانیان برینداربوون.
هه‌زاران كه‌س له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی (خالید فه‌جر) له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود ئاماده‌بوون، له پێش ده‌ستپێكردنی كاروانی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیان به‌ره‌و گۆرستان له خۆرئاوای شێخ مه‌قسود.
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه، باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی پێنج نهۆمی له گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود داڕماو تاوه‌كو نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به داوی رزگاربوواندا ده‌گه‌ڕان.
ئه‌و رووداوه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌م و خه‌فه‌ت له نێوان دانیشتوانی ناوچه‌كه‌و، چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه بۆ پرۆسه‌كانی گه‌ران له ژێر ناو نیشانی “كاره‌ساتی شێخ مه‌قسود”.
فیرقه‌ی چواری سه‌ر به سوپای سوریا، ماوه‌ی سێ مانگه هه‌ردوو گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فییه‌ی گه‌مارۆ داوه، كه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری به‌رێوه‌ده‌بڕێت، رێگری ده‌كات له چوونی سوته‌مه‌نی و خۆراك و شیری منداڵان و ده‌رمان بۆ ئه‌و دوو گه‌ره‌كه، سه‌ره‌رای ئه‌و داواكاریانه‌ی به‌رز ده‌كرێنه‌وه بۆ كۆتایی ھێنان به گه‌مارۆدان.
زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌و دوو گه‌ره‌كه كوردی ئاواره‌ی عه‌فرینن كه له دوای داگیركردنی شاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن توركیاوه له ساڵی 2018 ناوچه‌كانیان جێهێشتووه، هه‌روه‌ها دانیشتوانی شاره‌كانی دیكه‌ی سوریان كه به هۆی جه‌نگه‌وه ئاواره بوونه.
رۆژی دووشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی گشتی ئه‌و دوو گه‌ره‌كه، ماته‌مینی گشتی راگهیاندو سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی داخست.