پێكهاته‌كانی داوا ده‌كه‌ن كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان زیادبكرێت
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه خاوه‌نی 11 كورسی په‌رله‌مانی كوردستانن، داوا ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژارده‌كانی داهاتووی په‌رله‌ماندا پشكه‌كانیان بۆ 21 كورسی زیاد بكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان كه خۆی توركمانه رایگه‌یاند، تورکمان دووەم نەتەوەن لە هەرێمی کوردستان و دەبێت بە کردار ئەم رێژەیە بە کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە دیاربێت و بۆ خولی داهاتوو داوا دەکەین تورکمان 10 کورسییان لە پەرلەمانی کوردستان هەبێت.
هاوكات رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێنە کە پارتێکی کرستیانە وتی: “دەبێت کریستیانەکان لە پەرلەمانی کوردستان 10 کورسییان هەبێت و یەک کورسیش بۆ ئەرمەن دیاری بکرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گه‌ر خولی داهاتوو په‌ره‌لمان به فره بازنه‌یی به‌رێوه‌چوو، ئه‌وا بۆ كورد باشه 10 کورسی کۆتا بۆ کلد و ئاشوورییەکان و 10 کورسی کۆتا بۆ تورکمانەکان و یەک کورسی بۆ ئەرمەن بێت”.
هه‌روه‌ها کریستیان و تورکمانەکان زیادکردنی دوو کورسییە بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان. ئەم داواکارییانە رۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەخەنە سەر مێزی گفتوگۆ.
جگه‌له‌وه‌ش کریستیان و تورکمانەکان داوای زیادکردنی دوو کورسی ده‌كه‌ن بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان.
وا بڕیاره رۆژی دووشەممە ئەم داواکارییانە لە کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بخرێنه سەر مێزی گفتوگۆ.