ئاسایش داوا له دانیشتوانی ره‌ققه ده‌كات متمانه‌یان به دادپه‌ره‌ری دادگاكان هه‌بێت له دۆسیه‌ی كوژرانی كچێك و دایكه‌كه‌ی
ره‌ققه- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوا له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له دانیشتوانكرد متمانه‌یان هه‌بێت به دادگاكان، پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌سانی نارازی هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دادگا له شاری ره‌ققه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك كه‌سانی نارازی هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دادگای ره‌ققه‌و داوای گێرانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دانیان كرد بۆ تاوا‌نبارانی كوشتنی ژنێكی دووگیان و كچه منداڵه‌كه‌ی له شاری ره‌ققه، له شازده‌ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئاسایش، هێرشكردنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دادگاكه بووه هۆی سووتانی وێرانكردنی باڵه‌خانه‌كه‌و ، هه‌روه‌ها هه‌ڵاتنی 30 به‌ندكراو كه چاوه‌روانی دادگایی كردن بوون.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مرۆ زیاتر له سه‌د كه‌س خۆپیشاندانێكیان سازكرد به بیانووی پرسی كوشتنی نۆره ئه‌حمه‌دو كچه هه‌شت ساڵانه‌كه‌ی و هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دادگا‌و تیكیانداو سوتاندیان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌ندێك له‌و تێكده‌رانه ده‌ستگیركراون و هێزه‌كانیان به دوای ئه‌وانه‌ی دیكه‌ون به مه‌به‌ستی راده‌ستكردنیان به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، نۆره ئه‌حمه‌د كه مامۆستایه‌كی سی ساڵانه‌و دووگیان بوو خۆی كچه‌كه‌ی كوژران و رۆژی دواتر هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستگیركردنی تاوا‌نبارانی راگه‌یاند.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ كاری تێكده‌رانه هاتبوون، هه‌ندێكیان به نارنجۆك هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانمان، له ئاكامدا پێنج له هێزه‌كانمان برینداربوون و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كارانه به بێ لێپرسینه‌وه‌ی ده‌ربازیان نابێت.