ده‌ستگیركردنی دوو ئه‌ندامی داعش له هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌كشه‌ممه، ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق ده‌ستگیركردنی دوو ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاند به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ل ده‌زگای ئاسایشی سلێمانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ فه‌وجی دژ تیرۆر له سلێمانی، یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش له ناوچه‌ی چه‌مچه‌مالی پارێزگای سلێمانی ده‌ستیگركرا له باكووری وڵات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئه‌ندامێكی دیكه داعش ده‌ستگیركرا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی راوه‌دوونانی ئه‌ندامانی داعش، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ هێزه‌كانی عێراق پرۆسه‌یه‌كی گه‌ران و پشكنینیان له دوو میحوه‌ره‌وه له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستپێكرد بۆ ئاشكراكردنی شانه‌كانی داعش،
هه‌روه‌ها ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه، هێزێكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق دوو ژنیان ده‌ستگیركرد كه په‌ێوه‌ندییان هه‌بوو به تۆرێك كه‌پێك هاتبوو له 4 ژنی داعش بۆ وه‌رگرتنی كه‌فاله‌ت و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ژنانی كه‌سوكاری داعشدا له كه‌رتی زاب و حه‌ویجه‌ی باشووری كه‌ركوك.
پێشتر پۆلیسی عێراق كوژرانی ئه‌ندامێكی داعشی راگه‌یاندبوو كه پشتێنێكی بۆمبرێژكراوی به‌ستبوو، له كاتی هه‌وڵدان بۆ دزه كردن بۆ گوندی شهریفییهی سه‌ر به ناحییه‌ی ریاز له كه‌ركوك.