کوژرانی دوو ئەندامی سوپای عێراق لەسەر سنووری سوریا

دێرزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، دوو ئەندامی سوپای عێراق بەهۆی مووشەکێک لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە، کوژران کە بارەگایەکی سوپای عێراقی لە سنووری سوریا و عێراق کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە پاسەوانی سنووری عێراق بە نۆرس پرێسی راگەیاند، مووشەکێک بارەگای پاسەوانەکانیانی لەسەر رێگای “باغوز ئەلتەحتانی” لەسەر هێڵی جیاکردنەوەی سنووری سوریا و عێراق،کردە ئامانج.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، موشەکەکە لە ناوچەکانی سوریاوە هاتووە و لە ئەنجامدا دوو پاسەوانی سنوور لە سوپای عێراق گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، هێزەکانی حکومەتی سوریا و سوپای عێراق کاروانی هاوبەشیان لەسەر سنوور ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ هێرشبەرەکان بکەن، بەبێ ئەوەی هیچ تۆمەتبارێک دەستگیربکەن.

تا ئێستا سوپای عێراق بە فەرمی هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو رووداوە نەداوە.

دوێنێش شەممە، داعش خاڵێکی پشکنین و کاروانێکی سوپای عێراقی لە ناوەڕاستی عێراق کردە ئامانج.

ئامادەکردنی: حاتەم بەشار – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان