گەڕانەوەی نۆ هەزار پەنابەری سوری لە ئوردنەوە لە ماوەی ساڵی رابردوودا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕؤ یەکشەممە ،ئوردن رایگەیاند کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 9277 پەنابەری سووری وڵاتەکەیانیان بەجێهێشتووە و زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیە لە وڵاتی سێیەم نیشتەجێ کراون.
کەناڵی فەرمی ئوردنی “ئەلمەملەکە” لەزاری کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە رایگەیاند کە لە ساڵی 2022دا 4013 پەنابەری سووری لە ئوردنەوە گواستراونەتەوە بۆ سوریا، لە بەرامبەر ڕۆشتنی پێنج هەزار و 5264 پەنابەری دیکە لە رێگەی نیشتەجێکردنەوە بۆ وڵاتی سێیەم.
ساڵی رابردوو ژمارەی ئەو پەنابەرە سووریانەی لە وڵاتانی جۆراوجۆری خانەخوێوە بۆ سوریا گەڕاونەتەوە، گەیشتە 50 هەزار و 966 پەنابەر، لە ساڵی 2021دا ژمارەکە گەیشتە 35 هەزار و 624 کەس، لە ساڵی 2020دا 38 هەزار و 235 کەس، لە ساڵی 2019دا 94 هەزار و 971 کەس.
بەپێی داتاکانی UNHCR کۆی گشتیی ئەو پەنابەرە سووریانەی لە ساڵی 2016ەوە گەڕاونەتەوە سوریا، گەیشتووەتە 35455 کەس کە64934 لە ئوردنەوە گەڕاونەتەوە.
ئوردن دەڵێت، لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانەکەوە لە ساڵی 2011ەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و 300هەزار سوری میوانداری کردووە، کە 660 هەزار و 892 پەنابەری سووری لە رێکخراوی UNHCR تۆمارکراون.