هه‌رێمی كوردستان: سازكردنی مه‌راسیمی پێنجه‌مین ساڵیادی داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، نوێنه‌رایه‌تی خۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، به هاوكاری به‌ره‌ی پشتیوانی رۆژئاوا، مه‌راسیمێكی له شاری سلێمانی سازكرد به بۆنه‌ی پێنجه‌مین ساڵیادی داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیا و ده‌ستپێكی به‌رخودانی سه‌رده‌م.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به دروشمی (نا بۆ داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك، بژی به‌رخودانی گه‌لی عه‌فرین) به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری پارته سیاسییه كوردستانییه‌كان كه‌سایه‌تییه سیاسی و ئه‌كادیمییه‌كان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر و كچانی كورانی رۆژئاوا، چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كرا له‌لایه‌ن ئه‌ڤین سوید نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆژاواو سمكۆ ره‌شید ئه‌ندامی به‌ره‌ی پشتیوانی له رۆژئاوا.
هه‌روه‌ها سینفۆزینی نمایشكرا سه‌باره‌ت هێرشی توركیا و به‌رخودانی ئازایانه‌ی كورد تاوه‌كو داگیركردنی عه‌فرین و به خۆینی ژماره‌یه‌ك شه‌هیدو به‌رگرییه‌كی پاڵوانانه بۆ ماوه‌ی 58 رۆژ.
له وتاری میوانه‌كانیشدا جاویدان حه‌سه‌ن نوینه‌ری “په‌یه‌ده” وتارێكی خوێنده‌وه به ناوی نوێنه‌رایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیمه‌كراتیك له باشووری كوردستان.
مه‌راسیمه‌كه به نمایشكردنی چه‌ند تابلۆیه‌ك كۆتایی هات كه گوزارشتی ده‌كرد له وێنه‌كانی به‌رخودان له كاتی هێرشی توركیا‌و له پاش ئاواره‌كردنی دانیشتوانی و كورد‌و ره‌وشی ژیانیان له ئێستادا له هه‌ردوو كه‌مپی شه‌هباو سه‌رده‌م.