دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ شەممە، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق نیگەرانی خۆی لە مەترسییەکانی ئەو کەمپانەی کە ئەندام و خێزانهكانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ی تێدایە لە ڕۆژئاوای كوردستان دەربڕی.
ئهو وتارهی حسێن لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا بوو.
حوسێن ڕاشیگەیاند، “هەڕەشە و تەحەدی ههیه لە مانەوەی کەمپەکانی سوریا، بەتایبەتی لەو ناوچانەی نزیکن لە سنووری عێراق کە داعش چالاکه تێدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە “مایەی نیگەرانییە بۆ حکومەتی عێراق”.
لەلایەکی دیکەوە وەزیری عێراق تیشکی خستە سەر کێشە ئەمنییەکان لەگەڵ تورکیا و ئێران بەهۆی ئەو “هێرشانە” کە کاریگەرییان لەسەر خاكی عێراق ههیه، بە بیانووی بوونی هەندێک ڕێکخراوی چەکدار کە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکانی وڵاتانی دراوسێ دەکەن.
جەختیشی کردەوە کە عێراق دژی هەر جۆرە شەڕێکە، داوای کرد پەنا بۆ زمانی دیالۆگ ببهن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.