مەزلوم عەبدی: ئازادکردنی عەفرین ئامانجێکی سەرەکییە بۆ هێزەکانمان
حەسەکە – نۆرس پرێس
جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئه‌مڕۆ شەممە ڕایگەیاند، “رزگارکردنی عەفرین لەدەست داگیرکاری تورکیا” یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی هێزەکانیان.
عەبدی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ڕایگەیاند، “پرسی عەفرین، گەڕانەوەی کورد، ڕزگارکردنی ناوچەکە لە داگیرکاری و پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی فراوانکردنی داگیرکەری تورکیا لە ئامانجە سەرەکییەکانمانن”.
دوێنێ هەینی، پێنجەمین ساڵیادی داگیركردنی شاری عه‌فرین بوو له‌لایه‌ن توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به ئه‌نقه‌ره، دوێنێ شارەکانی ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا به‌م بۆنه‌یه‌وه خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئه‌نجامدا بۆ ئیدانەکردنی هێرشه‌كانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
عەبدی ڕاشیگه‌یاند: بەرخۆدانی سەردەم تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت.
ئه‌وكات له عەفرین بۆ ماوەی ٥٨ ڕۆژ شهر به‌رده‌وام بوو، یەکینەکانی پاراستنی گەل و ژنان شەڕیان ده‌كرد، ئه‌و شه‌ڕه‌ش ناوی لێ‌نرا “بەرخۆدانی سەردەم”.
عەفرین ئێستا له‌لایه‌ن توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئه‌نقه‌ره داگیركرایه، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان به‌رده‌وام پێشێلکاری له‌دژی مافی مرۆڤ تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، لەم دواییانەشدا ده‌سته‌ی تەحریر شام كه پێشتر (جەبهەت نوسرە) بووه کە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن کراوەن، چووە ناو عه‌فرین.