هەولێر – نۆرس پرێس
ئێوارەی ڕۆژی هەینی، هێزە عێراقییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی و ئاسمانیدا، کوژرانی ژمارەیەک ئەندامی داعشیان لە سەنتەری وڵات ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانی لە ناحیەی توزخورماتۆی سەر بە پارێزگای سەڵاح الدین، لە سەنتەری وڵات، چوار شوێنی ئەندامانی داعش تێکشکێندرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئۆپەراسیۆنە کە لە ئەنجامی چاودێری و بەدواداچوونی هەواڵگریدا بووە، به بۆردومانێكی ئاسمانی كوژرانی ژمارەیەک داعشی لێکەوتووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەستبەجێ ئاماژە بە ژمارەی کوژراوانی بۆردومانهكه نەکرا، بهڵام سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لانیکەم چوار چەکدار لە بۆردومانهكه کوژران.
جگە لەوەش دەزگای “دژە تیرۆر” ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی، دوو ئەندامی ڕێکخراوەکە کوژران و ژمارەیەک حهشارگه تهقێندرانهوه و کەرەستەی تەقەمەنی و چەکی سوک و مامناوەند لە دۆڵی زهغێتون لە پارێزگای کەرکوک و زنجیرە چیاكانی حەمرین دۆزرانهوه.