فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەسگیرکردنی بەرپرسێکی دیاری میدیای “داعش”یان لە رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەستگیرکردنی بەرپرسێکی دیاری میدیایی (داعش)ی ڕاگەیاند، ئۆپەرا بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).
لە بەیاننامەیەکی فەرماندەیی ناوەندیدا هاتووە کەوا دوێنێ چوارشەممە، ئۆپەراسیۆنێکی نیشتنەوەیان لە رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر شوێنەکەی باس بکەن.
ئۆپراسیۆنەکە بووە هۆی دەستگیرکردنی بەرپرسێکی میدیایی و ئەمنی، کە بەشدار بووە لە پلاندانان و ئاسانکاریکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لە ناوچەکە و دەرەوە، ئەمە جگە لە چالاکییەکانی لە دامەزراندنی ئەندامانی داعش لە سەرانسەری جیهان، بەپێی فەرماندەیی ناوەندی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆپەراسیۆنەکە دوای پلاندانانێکی ورد ئەنجامدراوە و هیچ جۆرە قوربانییەکی هاوڵاتیانی سڤیلی لێنەکەوتوەتەوە.
لە زاری جۆ پۆپچینۆ گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندییەوە راگەێنراوە، “گرتنی ئەم ئەندامە توانای رێکخراوەکە بۆ پلاندانان و ئەنجامدانی هێرشەکان دژ بە ئەمریکییەکان و هاوبەشەکانیان لاواز دەکات”.
پۆپچینۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، داعش بەردەوامە لە مەترسی دروستکردن بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا.
جەختیشی لەوە کردەوە کە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا پابەند دەبێت بە مانەوە لە ناوچەکە و بەردەوامیش دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.