پارێزگاری نه‌ینه‌وا داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كات دژ به توركیا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت
سلێمانی- نۆرس پرێس
پارێزگاری نه‌ینه‌وا، ئیدانه‌ی بۆردومانكردنی ئۆتۆمۆبێلێكی له سنوری پارێزگاكه‌ی له‌لایه‌ن فرۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیاوه كرد‌و داواش له ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای عێراق ده‌كات دژ به توركیا له‌سه‌ر ئه‌و كارانه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نه‌جم جبوری وتویه‌تی، “به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین، كه ئاسایشی پارێزگای نه‌ینه‌وای كردوه‌ته ئامانج.”
داواشی له حكومه‌تی عێراق كردوه، “ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌م جۆره كرده‌وانه‌ی توركیا لای حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌رببڕێت.”
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان ئۆتۆمۆبێلێكی سیڤیلی له رۆژئاوای شاری موسڵ كرده ئامانج و پێنج سه‌رنشینی ئۆتۆمۆبێله‌كه كوژراون.
له كاتی پێشتردا غیاس سورچی، به‌رپرسی میدیا‌و رێكخستنی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند: “فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان، ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری شۆفرلێتی له نزیك ناحیه‌ی بادوش (15كلم له رۆژئاوای موسڵ) بۆردومانكردوه، كه پێنج كه‌سی تێدابوه.”
وتیشی، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان سیڤیل بون و ته‌نها یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ری پۆلیسی عێراقییه، ژنێكیشیان له‌گه‌ڵدا بوه‌و هه‌ر پێنجیان شه‌هیدبون.”