ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له سوریا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
سه‌ره‌رای پیشوزایكردنی ئه‌نتۆنی بلێنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له مولود چاووشئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له واشنتن، به‌ڵام ئه‌مریكا دژایه‌تی خۆی دووپاتده‌كاته‌وه بۆ هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازی نوێ ئه‌نقه‌ره بۆ ناو خاكی سوریا و به توندی ره‌تیده‌كاته‌وه.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له كۆنگه‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له پاش سه‌ردانه‌كه‌ی چاووش ئۆغلۆ رایگه‌یاند، لەسەر ژمارەیەک پرس، لە نێویاندا، هەڕەشەی ئەنجامدانی لەشکرکێشیی نوێ بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، ئەمریکا ناکۆکیی لەگەڵ تورکیادا هەیە و لەنێو کۆنگرێسدا دژایەتی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف16 بە ئەنقەرە دەکرێت.
پرایس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مریكا له گه‌ڵ توركیادا ناكۆكیكی هه‌یه له باره‌ی هەڕەشەی ئه‌نقه‌ره به ئەنجامدانی لەشکرکێشیی نوێ بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەشار ئەسەد و سنووردارکردنی ئازادییە سیاسییەکانی نێوخۆی تورکیا. جێی ئاماژه‌ی ئه‌نتۆتی بلینكنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشوازیكرد له مه‌ولوود چاووشئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له واشنتنی پایته‌خت، له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زاری دووه‌می ئالیه‌تی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات.