په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی روسیا ده‌داته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری به “پرۆژه‌ی جودایی‌خواز” ناوی بردبوو
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی پێنج شه‌ممه، به‌دران چیاگرد هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی سێرگێ لاڤرۆڤ-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا دایه‌وه، داواشی له مۆسكۆ كرد به مێشكێكی كراوه مامه‌ڵه له گه‌ڵ قه‌یرانی سوریادا بكات.
چیاگرد، نیگه‌رانی خۆی پیشاندا به‌رامبه‌ر به لێدوانه‌كانی لاڤرۆڤ كه پرۆژه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری به “جودایی‌خواز” ناوی بردبوو، هه‌روه‌ها به‌كار هیانی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌جیندای چه‌ند لایه‌نێك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نیگه‌رانین له بیستی ئه‌م لێدوانانه، له كاتێكدا كه ئێمه سوورین له سه‌ر دیالۆگی نیشتیمانی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان له چوارچێوه‌ی سوریادا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه نێوه‌ندگیری روسیاش هه‌یه بۆ دانوستان له نێوان خۆسه‌ری و دیمه‌شق.
بهرپهرسهكهی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری وتیشی: هه‌ڵویستی روسیا به‌رامبه‌ر به توركیا له دۆسییه‌ی سوریادا، هانی توركیا ده‌دات بۆ به‌رده‌وامبوون له تێكدانی سه‌قامگیری سوریا‌و درێژه‌دان به سیاسه‌تی دۆژمنكارانهی دژ به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌ڵوێستی روسیا گومان لای هاوڵاتیانی سوریا دروست ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ببنه قوربانی سه‌وداكانی توركیا له گه‌ل لایه‌نی دیكه‌دا له ناو سوریادا.
چیاگرد جه‌ختی كرده‌وه كه تۆمه‌ته‌كانی روسیا له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت “نا راسته‌و دوورره له واقیع”.
به‌رپرسه‌كه‌ی خۆسه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا پێویستی به “مێشكێكی كراوه” هه‌یه‌و، روسیا رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له سوریا، ده‌توانێت كه‌شی ئه‌رینی دروست بكات بۆ سه‌قامگیری.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئه‌وان خاوه‌نی بڕیاری خۆیانن و پێوستیان به‌وه نییه خزمه‌تی ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ن كه ئه‌جیندای تایبه‌تیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌تانه رهتدهكهێنهوه كه گومان ده‌كات له رۆڵی نیشتیمانیمان و هه‌وڵه‌كانم بۆ به‌دیهاتنی سه‌قامگیری و لێك تێگه‌یشتن.
چیاگرد داوای له روسیا كرد تێگه‌یشتنی هه‌بێت بۆ ئه‌و پرسه‌ی ده‌یخه‌نه روو، سه‌باره‌ت به مافه ره‌واكانیان له سوریا.