بەڕێوبەری خۆسەری نزیکە لە دەرکردنی یاسای سزادانی گشتی بۆ تەواوی ناوچەکانی
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێکی ئەنجومەنی گشتی بەڕێوبەری خۆسەر، رایگەیاند، سەرقاڵی دەرکردنی یاسای سزادانی گشتین لە سەرجەم ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان.
دوێنێ چوارشەممە، ئەنجومەنی گشتی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا، بۆ پێشکەشکردنی کارەکانی لە ماوەی ساڵی رابردوودا کە ئەنجومەنەکە 13 یاسای دەرکردووە.
یاسر ئەلسلێمان، جێگری سەرۆکی بەشدار لە ئەنجومەنی گشتی بەڕێوبەری خۆسەر رایگەیاند، لە پرۆسەی دەرکردنی یاسایەکدان بۆ سزادانی گشتی لەسەرجەم ناوچەکانیان، ئەمەش سەرجەم یاسا تایبەتەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتیەکان هەڵدەوەشێنێتەوە، هاوکات چەند یاسایەکی تایبەت دەهێڵێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو یاسایانەی کە لە ئەنجومەنی گشتی دەردەچن سەرجەم ناوچەکانی بەڕێوبەری سەربەخۆ و مەدەنییەکان دەگرێتەوە، ئەنجومەنی یاسادانان لە بەڕێوبەرێتییەکان ئەو یاسانەی کە دەردیدەکەن تایبەتمەندی هەر بەڕێوبەرێتییەک لەبەرچاو دەگرێت.
بە گوتەی ئەلسلێمان، یاساکانی تایبەت بە بەرێوبەرێتییەکان سروشتی جوگرافی و دیمۆگرافیای ناوچەکە لەبەرچاو دەگرن.