دو بەیاننامە لە گونده‌واری حه‌ڵه‌ب-ەوە داوای پاراستنی سنوره‌كان ده‌كات له هه‌ر هێرشێكی توركیا
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب_ نۆرس پرێس
ئه‌نجومه‌نی سوریا دیموكراتی (ئه‌سه‌ده)و ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی عه‌فرین (له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب كاره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت)، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له دو به‌یاننامه‌ی جیادا داوایان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی خۆی بۆ پاراستنی هه‌ر هێرشێكی توركیا‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش هه‌ستێت.
ئه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، “ره‌فتاره‌كانی توركیا كه ئه‌ندامی ناتۆیه، زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ داعش ده‌ڕه‌خسێنێت له‌بری دژایه‌تیكردنی.”
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، “هه‌ریه‌ك له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و سێ ئه‌میری تری داعش له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ی توركیا‌و گروپه‌كانی لایه‌نگری ده‌ستیان به‌سه‌ریاندا گرتوه كوژراون، بۆیه هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی، ره‌وتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه تێكده‌دات.”
ئه‌سه‌ده ده‌ڵێت، هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن و هه‌ڕه‌شه‌ن له سه‌قامگیری ناوچه‌كه، به‌وه‌ش ناتۆ باری قورسی ده‌وڵه‌تێكی “فشۆڵ به ئیداره‌یه‌كی پراگماتی له‌سه‌ر شان ناوه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای خستوه‌ته خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتی پیاوێكه‌وه ناتۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌قۆزێته‌وه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه خه‌ونی عوسمانی بێنێته‌دی.”
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی عه‌فرین رایگه‌یاندوه، ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌م كاته‌دا پێویستی به‌وه‌یه له هێرشه‌كانی توركیا‌و داعش بپارێزرێن.”
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه باسی له‌وه‌كردوه، توركیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه “گه‌لانی رۆژئاوای كوردستان قه‌ڵاچۆ بكات و گۆڕینی دیمۆگرافی له ناوچه‌كه ئه‌نجامبدات و كاری دوژمنكارانه به‌ناوی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارامه‌وه به ئامانجی پاراستنی سنوره‌كانی ته‌شه‌نه پێ بدات.”