گه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی نه‌ناسراو له گوندێكی باشووری حه‌سه‌كه
شه‌دادی- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی نه‌ناسراو، له ده‌وروبه‌ری گوندی “فه‌دغه‌می” گونده‌واری باشووری حه‌سه‌كه دۆزرایه‌وه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
دانیشتوویه‌كی گوندی فه‌دغه‌می به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی نه‌ناسراو، پێ ده‌چێت به هۆی تێكچوونه‌وه، له ده‌وروبه‌ری گونده‌كه كه‌وته خواره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانی ئاسایشیان لێ ئاگادار كردۆته‌وه‌و، پاش پشكنین له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، له دوای رووداوه‌كه فرۆكه جه‌نگییه‌كان و درۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی به چڕی به ئاسمانی گونده‌واری باشووری حه‌سه‌كه ده‌سوڕانه‌وه.