شاندی سه‌ربازی روسیا له گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌رێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ری له كۆبانی كۆده‌بنه‌وه
كۆبانی – نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری له هه‌رێمی فورات، ره‌وشی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كه‌ی له گه‌ڵ شاندێكی سه‌ربازی روسیا تاوتوێكرد به سه‌رۆكایه‌تی عه‌قید “ئالیكسهندهر ئیلۆكس” فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی روسیا له ناوچه‌كه.
فه‌رمانده روسییه‌كه و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی گۆرستانی شه‌هید دیجله‌و شه‌هیدانی كۆبانی ناوچه‌ی مۆزه‌خانه‌یان كرد، هه‌روه‌ها ده‌زگای خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری هه‌رێمی فورات.
محه‌مه‌د شاهین هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری هه‌رێمی فورات به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر داوای لایه‌نی رووسی بوو، به مه‌به‌ستی ئاگابوون له ره‌وشی ناوچه‌كه.
شاهین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له دانشتنێكدا گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به رۆڵی هێزه‌كانی روسیا له ناوچه‌كه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی ئاسایش و هه‌ندێك له ره‌وشی خزمه‌تكوزاری ناوچه‌كه.
بهرپرهسهكهی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌كه‌ی روسیا باسی له پێشكه‌شكردنی هاوكاری كرد له‌لایه‌ن حكومه‌تی روسیا بۆ ناوچه‌كه، به مه‌به‌ستی پێشخستنی ره‌وشی ئابووری و خزمه‌تگوزاری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
شاهین وتیشی: فه‌رمانده‌كه‌ی روسیا ئاماده‌یی پیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری له بواری په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ره‌وشی ئاسایش و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا یه‌كێك بوو له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆكانیان.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری هه‌رێمی فورات رونیكرده‌وه، هانی لایه‌نی روسیایان دا بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی زیاتر بگێرن له پێناو راگرتنی هێرشه‌كانی توركیا و پێشێلكارییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ستیانكرد كه لایه‌نی روسیا تێگه‌یشتنی هه‌یه بۆ داواكانیان له باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی توركیا، فه‌رمانده روسهكهش ئاماده‌یی نیشاندا رۆڵی خۆی ببینێت له پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.