بەڕێوبەری خۆسەری: بەبێ ئازادکردنی عەفرین هیچ سەقامگیری و چارەسەرێک لە سوریادا روونادات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند، ” عەفرین پرسێکی هەنووکەیی و ئامادەیە تا کاتی رزگارکردنی و گەڕانەوەی سەلامەتی خەڵکە ئاوارەبووەکانی دێت”، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بە پێشێلکارییەکان و گۆڕانکارییە دیمۆگرافیەکانی ئەو شارە کردەوە.
رۆژی 18ی 1ی 2018، تورکیا بە یاوەری گروپە چەکدارە دڵسۆزەکانی ئۆپۆزسیۆن هێرشی کردە سەر ناوچەی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، کە دوای 58 رۆژ لە پێکدادان لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل و ژنان بە داگیرکردنی کۆتایی هات.
لە پێنجەمین ساڵیادی هێرشی تورکیا بۆ سەر شارەکە، بەڕێوبەری خۆسەر رایگەیاند کە “سەرەتای دەستپێکی روونی تورکیایە بۆ داگیرکردنی سوریا لە هەوڵێکدا بۆ زیندووکردنەوەی رۆڵی مێژووییان”بە وتەی خۆیان”، هێرشەکە بۆ سەر عەفرین بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا روویدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “توندکردنی بە ئەنقەست” بەرامبەر بە جەنگی سوریا هەیە، بە هۆی بوونی رێککەوتنە دەرەکییەکان لەسەر حیسابی گەلی سوریا.
روونیشیکردەوە، خەڵکی عەفرین کە بە زۆر ئاوارەکرابوون، تووشی ئاستەنگی مرۆیی گەورە دەبنەوە، لە کاتێکدا ناوچەکەیان جێگەی هەزاران ئاوارەبووی سووری دەکردەوە.
دەیان هەزار ئاوارەی عەفرین لە شارۆچکەی تل رەفعەت و گوندەوارەکانی و پێنج کامپ لە گوندەواری باکووری حەلەب دەژین و حکومەتی سوریاش گەمارۆیەکی خنکێنەری بەسەردا سەپاندووە و نزیکەی سێ مانگە رێگری لە هاتنە ژوورەوەی سووتەمەنی و کەلوپەلی خۆراک دەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوبەری خۆسەردا هاتووە، “داگیرکەری تورکیا و تیرۆریستان ترسناکترین پێشێلکاری پاکتاوی نەتەوەیی و کولتووری لە عەفرین پراکتیزە دەکەن، کە لە هەموو ئاستەکاندا رووبەڕووی کۆمەڵکوژی سیستماتیکی دەبێتەوە”.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “بەبێ ئازادکردنی عەفرین و ئەو ناوچانەی تورکیا داگیری کردوون، هیچ سەقامگیری و چارەسەرێک لە سوریادا روونادات”.