قایمكاری سه‌ربازی دیمه‌شق گه‌یشته گونده‌واری كوبانێ
كوبانێ-نۆرس پرێس
ئه‌مرۆِ یه‌كشه‌ممه له چوارچێوه‌ی قایمكارییه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق، كاروانێكی تری سه‌ربازی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه له ده‌روازه‌ی تایهه‌ی رۆژئاوای منبج، گه‌یشته كوبانێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند، هه‌شت ئۆتۆمۆبێلی سه‌ربازی، كه راجیمه‌ی موشه‌ك و تۆپهاوێژی قورس و ئۆتۆمۆبێلی گوێزه‌ره‌وه‌ی سه‌ربازی له خۆگرتبو، گه‌شته خاڵه‌كانی به یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا له گونده‌واری گرێسپی.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، قایمكارییه سه‌ربازییه‌كان چه‌ك و چۆڵ و سه‌ربازی له خۆگرتوه‌و له نزك گوندی شه‌شه له گونده‌واری كوبانێ بڵاوه‌یانكردوه.
رۆژی هه‌ینی رابوردو هه‌ینی مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) وتی، “ره‌زامه‌ندیان داوه بۆئه‌وه‌ی خاڵه‌كانی سوپای سوریا له كوبانێ و منبج و ناوچه سنورییه‌كان قاییم بكرێن و ئه‌ركی پاراستنی سنوری سوریا رابپه‌ڕێن به‌و مه‌به‌سته‌ی شه‌ڕ له ناوچه‌كانمان لابده‌ین.”
له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشته‌كانی هه‌سه‌ده‌و حكومه‌تی دیمه‌شق، به چاودێری روسیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هێزی سه‌ربازی سوریا ده‌برێته ناوچه سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی هاوسۆزی.
توركیا ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات هێرش بۆ سه‌ر منبج و ته‌لڕه‌فعه‌ت ده‌ستپێده‌كات كه هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی تێدایه‌و هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریاش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.
رۆژی شه‌ممه شایه‌تحاڵێك بۆ نۆرس پرێس وتی، شه‌ش پاس، كه ده‌وروبه‌ری 300 سه‌ربازی هێزه‌كانی حكومه‌تی تێدابو، له ده‌روازه‌ی تایهه‌وه به‌ره‌و هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی منبج هاتون.
له پاش هاتنی ئه‌و سه‌ربازانه بۆ ناوچه‌كه، شه‌ش تانك-یش له‌سه‌ر بارهه‌ڵگر هێنراون و فڕۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر یاوه‌ری كردون.
له تشرینی یه‌كه‌می 2019وه، هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا‌و هێزه‌كانی روسیا، له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی سه‌رێ كانی و گرێ سپی بڵاوه‌یانكردوه.