سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیسرائیل به‌رپرسیارێتی 90% كێشه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خاته ئه‌ستۆی ئیران
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئێران به‌رپرسه له 90%ی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنكارییه‌كانی.
ئه‌م قسانه‌ی نه‌تنیاهۆ له مه‌راسیمی راده‌ستكردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل‌دا هات له ئه‌ڤیڤ كۆخاڤی بۆ هیرتسی هالیڤی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا ئیسرائیل كاریكرد بۆ رێگریكردن له بوونی هێزه‌كانی ئێران له سوریا‌و هه‌وڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ سوریا‌و لوبنان.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ده‌سدرێژییه‌كانی ئێران سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێك ده‌دات و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ وێرانكردنمان و زیان گه‌یاندن به وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه.
نه‌تنیاهۆ وتیشی، سوپای ئیسرائیل و مۆساد شان به‌شانی ئاژانسی ئاسایشی ناوخۆ، هه‌موو رێوشوێنێك ده‌گرنه به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی وڵاته‌كه‌ی.