به‌ره‌ی ئاشتی و ئازادی: هه‌وڵه‌كان بۆ دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی رژێم سه‌قامگیری بۆ سوریا ناگێرێته‌وه
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
به‌ره‌ی ئاشتی و ئازادی له بیاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی هه‌ندێك لایه‌نی كاریگه‌ری دۆسییه‌ی سوریا بۆ “دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د” له پێناو پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی، سه‌قامگیری و ئاشتی بۆ سوریا‌و ناوچه‌كه ناگێرێته‌وه.
به‌ره‌ی ئاشتی و ئازادی كه گردبونه‌وه‌یه‌كی سیاسی كوردی و ئاشوری و عه‌ره‌بییه‌و له هاوینی ساڵی 2020 دامه‌زراوه، نیگه‌رانی پیشاندا سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر پرسی گه‌لی سوریا‌و به‌هۆی هه‌وڵی هه‌ندێك لایه‌ن له ئاماژهكردنێكدا بۆ توركیا به مه‌به‌ستی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سستی پرۆسه‌ی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌ندێك وڵاتی پاڵنا بۆ كرانه‌وه به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق.
به‌ره‌كه هۆكاری هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی له گه‌ل سوریا، گه‌رانه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری قه‌یرانی سوریا كه بۆته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی مه‌ینه‌تی هاوڵاتیان و ئه‌ركی قورسی خستۆته سه‌ر وڵاتانی دراۆسێ.
به‌ره‌ی ئاشتی و ئازادی جارێكی دیكه پابه‌ندبوونی خۆی دووپاتكرده‌وه به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا به شێوه‌یه‌كی سیاسی به گوێره‌ی بڕیاری 2254 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پابه‌ندبوون به پرسی گه‌لی سوریا بۆ گه‌یشتن به ئاواته‌كانی.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه كاریگه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، فشار بخه‌نه سه‌ر سوریا بۆ جێ به‌جێكردنی برگه‌كانی بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.