لە پێنج پارێزگای عێراق ٣٣ ئەندامی داعش دەستگیرکران
هەولێر – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ شەممە، هێزه ئەمنییەکانی عێراق دەستگیرکردنی 33 ئەندامی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان ڕاگەیاند، كه لەنێویاندا ژنێکی بەرپرسی “دیوان حسبا” بووه لە شاری کەرکوک.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگهیاند، “بە هەوڵی هەواڵگری و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوو ئهنجامدرا، کە 32 ئەندامی ڕێکخراوی داعش دەستگیرکران”.
دەزگا ئەمنییهكه ئاماژە بەوەش دا، لەنێو ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، چهند ئهندامێكی دیاری ئەو ڕێکخراوە هەن، کە لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا و کەرکوک و دیالە و بەغدا چالاکییان ههبووه.
لهلایهكی دیكهوه، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی، لە ڕاگەیەندراوێكدا ، دەستگیرکردنی بەرپرسی بەناو “دیوان حسبا”ی ڕێکخراوی “داعش” لە ناحیەی زابی سەر بە قەزای حەویجەی باشووری کەرکوک، ڕاگەیاند.