كوژرانی سه‌ربازێكی تورك و بریینداریوونی یه‌كێكی دیكه له بۆردومانێكی هێزه‌كانی حكومه‌ت له باكووری سوریا
حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، سه‌ربازێكی تورك كوژراو یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو، له بۆردوومانێكی هێزه‌كانی سوریا كه بنكه‌یه‌كی توركیایان كردبوو ئامانج، له گوندی حه‌زوان-ی گونده‌واری شاری باب-ی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له باكووری سوریا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا به بۆمبی هاوه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له گوندی حه‌زوان له گونده‌واری شاری باب، له ئاكامدا سه‌ربازێك كوژراو و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ربازه توركه‌كان به هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی بۆ ناو خاكی توركیا گواسترانه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رچاوه‌ی بۆردوومانكه بنكه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بوو له رادار شه‌غاله‌ی گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب.
له ساڵی 2017 ه‌وه شاری باب-ی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له ژێرده‌ستی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیایه.
پێشتر ئه‌مرۆ هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به ئه‌و وڵاته، به تۆپخانه‌ی قورس خاڵه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریایان بۆردوومانكردبوو له چه‌ند گوندێك و شارۆچكه‌یه‌كی باكووری حه‌له‌ب.